en-NL
شاماران

شاماران

داڕشتن و ئافراندنەوەی ئەفسانەی شاماران
ئەنوەر عەباسی (هەرەس)
ئەنوەر عەباسی (هەرەس)
Language: Arabic - ISBN: 9789199220116 - 101 pages
Paperback
€12.00
€12.00
هاوچەرخ

Synopsis

نووسەری ئەم بەرهەمە لە هەژماری فەیسبووکی خۆی ئاوا ئەم هەواڵەی ڕاگەیاندووە: «ئەمڕۆ دوای چەندین مانگ چاوەڕوانیی کتێبی شاماران لە شاری ستۆکهۆڵم لەژێر چاپ هاتە دەرەوە. لەم کتێبەدا چیرۆکی شامارانم ئافراندووەتەوە و بە چەشنێک دامڕشتووە کە چیرۆکێکی ئوستوورەیی تەواو و کامڵی لێ ساز بێت. لە گێڕانەوەی مندا شاماران خواژنی زانایی و جیهانی ژێرزەوییە و تاماسپ گەنجێکی کوردە کە لەگەڵ ئەم خواژنە هەندێک قۆناغ دەبڕێ. گێڕانەوەی من تایبەتمەندییەکانی قەڵەمی منیشی پێوەیە و هەر بەم پێیە گێڕانەوەیەکی جیاواز بەڵام هاوکات وەفادار بە بنەما گشتییەکانی چیرۆکەکەیە.» ئەو هەروەها لە بەشێک لە پێشەکیی کتێبەکەدا نووسیویەتی: «هیوادارم ئەم هەوڵەی من ببێ بە هەوێنێک بۆ ئەوەی ئاوڕی ڕژد لەم چیرۆکە ئوستوورەییە بدرێتەوە و کوردستانیان وەکوو پێویستە لێی خودی دەرکەون و بیرمەندانی گەل لە بوارە جیاوازەکاندا کاری لەسەر بکەن. گەلی بێ ئەفسانە و ئوستوورە و قارەمان، گەلێک کە ئاگرێکی هاوبەشی نەبێ هەموو لە دەوری کۆ بنەوە، گەلێکی پەرتەوازە دەمێنێتەوە.»

About ئەنوەر عەباسی (هەرەس)

ئەنوەر عەباسی (هەرەس)
نووسەر، شاعیر و ڕەخنەگری ئەدەبی

Product specifications

BindingPaperback
LanguageArabic
Publishing dateThursday, 15 October 2026
Edition3
ISBN9789199220116
Pagecount101
Interior colorBlack/white
Size110 x 180 mm
Publisherهاوچەرخ
Authorئەنوەر عەباسی (هەرەس)
CategoryLiterature > Novels